165
دەیلى تەلەگراف
- بەهۆى ئەنجامدانى تاوانى جەنگ دەکرێت روسیا روبەڕوى دادگا بکرێتەوە، بەمەیش حکومى پوتین کۆتایی پێبهێندرێت.
- توێژینەوەیەک دەریخستووە کۆرۆنا بەهۆى قەرەباڵغى و تێکەڵاوى خەڵکەوە دروستبووە، نەک لە تاقیگەى ئاژەڵانەوە سەریهەڵدابێت.
- وەزیرى خەزێنەى بەریتانیا پلانى کەمکردنەوەى وزەى بە رێژەى 15% پێشکەشکردووە، بۆ چارەسەرى قەیرانى وزە، کە روسیا دروستیدەکات.
تایمز
- وەزیرانى بەریتانیا بەنیازى راگەیاندنى کەمپینێکن بە بەهاى 25 ملیۆن پاوەند، بۆ راهێنانى خەڵکى، کە وزەى کارەبا کەمتر بەکاربهێنن، لەرێگەى کوژاندنەوەى گەرمکەرەوەکان و کەمبەکارهێنانى ئاوى گەرم.
- لە کۆتای ساڵى 2024 گەشتیارانى بەریتانیا رێگەیان پێدەدرێت لاپتۆپ، خواردنەوە کحولییەکان، کرێم و بۆن بۆ گەشت ببەن.
- وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا گوتویەتى خەتاى من نییە قەرەباڵغى لە بنکەى وەرگرتنى کۆچبەران دروستبووە، خەتاى کۆچبەرانە، بەخشندەی و میهرەبانى بەریتانیایان قۆستووەتەوە و داواى پەنابەرى دەکەن.
ئای
- ریشی سوناک، روبەڕوى چەندین رەخنەى پەرلەمانتارەکانى پارتى پارێزگاران دەبێتەوە، نیگەرانیان لە نەبوونى ئەجێندایەکى رونى حکومەت و ترسی شکستیان لە هەڵبژاردنەکان هەیە.
- هێرشە درۆنییەکان چەندین پرسیارى دروستکردووە، بەهۆى ئەوەى ئەو درۆنانەى لەلایەن پوتینەوە بەکاردەهێندرێن لەلایەن ئێرانەوە نێردراون، بەڵام لە بنەڕەتدا دروستکراوى رۆژئاوان.
- پێشبینى بەرزبوونەوەى ژمارەى کۆچبەران دەکرێت، کۆچبەرى ئۆکراینا، ئەفغانستان و هۆنگکۆنگن، بەهۆى شەڕ و چەوساندنەوەى حکومەتەکانیان وڵات جێدەهێڵن.
فاینەنشیەڵ تایمز
- ریشی سوناک روبەڕوى چەندین فشار بووەتەوە لەلایەن بازرگانان، پارێزەران و ژینگەپارێزانەوە، بۆئەوەى بڕیارەکانى یەکێتى ئەوروپا قبوڵ نەکات، لەبارەى سیاسەتى کارکردنى حکومەتەکەى
- کرێکارانى کۆمپانیاى فاکسۆن لە چین، کە ئایۆن بەرهەمدەهێنێت مانیان لە کارکردن گرتووە، ناتوانن روبەڕوى کۆرۆنا ببنەوە و بەردەوام بن لە کارکردن
- هێرشی نوێی موشەکى روسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەشێکى وڵاتەکەی بێ کارەبا کردووە، نیوەى مۆڵدۆڤاى دراوسێشی بێ کارەبا کردووە