417
زووم…
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 184 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوتی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن.
سەرچاوەکە بە زوومی راگەیاند، ئەو 184 ملیار دینارەی کە دەینێرن بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، چاودێریی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسییە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق گوتیشی، تائێستا هیچ بڕە پارەیەکیان نەخستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی کیشەی هەولێر و بەغدادەوە مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لەوادەی خۆی نەنێردرا لەکاتێکدا لیستی مووچە 29 رۆژ لەمەوبەر رەوانەی بەغداد کرا.