43
زووم…
رۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، هەموو ئەو کتێبانەی لەبارەی هاورەگەزخوازین لە نیوەی قوتابخانەکانی بەریتانیا لە پاش سکاڵایەکی دایک و باوکی منداڵان لابراون.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی شەش مانگی، هەموو کتێبەکانی تایبەت بە بواری هاوڕەگەزخوازی و رەگەزگۆڕینەکان لەنێو بەشێکی زۆری خوێندنگە و قوتابخانەکانی بەریتانیاندا کۆکراونەتەوە، پاش ئەوەی چەندان دایک و باوکی خوێندکاران لەوبارەیەوە سکاڵایان کردبوو.
رۆژنامەکە دەڵێت، رێژەی 50%ـى زیاتر ئەو ناوەندانەی خوێندن لە بەریتانیا ئەو جۆرە کتێبانەیان لەنێو رەفەی کتێبخانەی قوتابخانەکاندا نەهێشتووە و ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەم جۆرە هەڵمەتەدا نین دەڵێن، ئەمە بڕیارێکی لایەنگرانەبووە.