زووم…
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ناو و ناسنامە و زانیاریی تەواوى ئەو کارمەندەیان داوەتە هێزە ئەمنییەکان کە بڕی 250 ملیۆن دیناری لە مەرزی پشتە بردبوو.
جەمال قەدوری، گوتەبێژەی پۆلیسی گەرمیان بە زوومی گوت، دوای ئەوەی لە مەرزى پشتەى سەر بە ئیدارەى گەرمیان، کارمەندێک بڕی 250 ملیۆن دیناری “دزی” و هەڵات، ناو و ناسنامە و زانیاریی تەواویان، بە مەبەستى دەستگیرکردنی، رادەستى هێزە ئەمنییەکان و خاڵەکانى پشکنین کردووە.
دوێنێ شەممە زووم هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و سەرچاوەیەک لە پۆلیسی مەیدان لەبارەی فەرمانبەرەکەوە بە زوومی گەرمیانی گوت: ماوەی 15 ساڵە لە مەرزەکەدا کار دەکات.
مەزری پشتە دەکەوێتە سنوری گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە لە ناحیەی بەمۆ، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام بەشێک لە فەرمانگەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.