168
زووم…
ئاگرە بەردەوامەکەی تورکیا، بۆ سنووری شەش شارۆچکە تەشەنەی سەندووە، بەهۆیەوە زیاتر لە 10 هەزار هێکتار دارستان سوتاوە، دەیان ماڵ، پارک، باخچە، کێڵگە، ئاژەڵی ماڵی و کێوى لەناوچوون.
هاوکات عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە: نۆ کەس بە تۆمەتی سوتاندنی داستانەکان دەستگیر کراون.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی چاغ، لە ماوەى سێ رۆژدا لە تورکیا هێندەى 14 هەزار یاریگای تۆپی پێ دارستان سوتاوە.
چەند رۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانى ئیزمیر، بۆڵو، مەنیسا، ئایدن، کەرەبوک و موغڵە کەوتووەتەوە، 16 ماڵ بە تەواوی سوتاون، 87 ماڵ، 45 شوێنی کار و دەیان لەوەڕگەى ئاژەڵ چۆڵ کراون.
تەنها لە ماوەى دوو رۆژدا 583 کاتژمێر فڕۆکەى ئاگرکوژێنەرەوەکان فڕیون بۆ کوژانەوەى ئاگری دارستانەکان.