137
زووم..
سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى دەڵێت، بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان، دەخرێتەوە خزمەتی گەڕەکەکانیانەوە.
لەیلا عومەر سەرۆکى شارەوانیى سلێمانى لە راگەیەنراوێکیدا دەڵێت، بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان رێژەی 30٪ داهاتی بەدەستهاتوو لە تۆمارکردنی ئەو خانووانە، بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریى گەڕەکەکانیان خەرج دەکرێتەوە.
دەشڵێت، لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی سوودمەندە خێرا بکەن لە راپەڕاندنی مامەڵەکانیان، چونکە سەرەڕای ئەوەی وێنەی تۆماری خانووەکانیان پێدەبەخشرێت، لە هەمانکاتدا سودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێی شارەوانییەکانیانەوە پێشکەش بە گەڕەکەکانیان دەکرێت.