52
زووم..
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ رایگەیاند، ئەو کارمەندەی هێزەکانیان کە فیشەک لە دەستی دەرچوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڕێیەکی، دەستگیرکراوە.
هێزەکانى کۆماندۆ لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر 9ـی شەوى رابردوو كارمەندێكیان بەناوی زێدان عەزیز عەبدول، لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کە سەرقاڵی پاككردنەوەی چەك بووە و فیشەك لەدەستی دەرچووە، بریندار کرا، لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کراوە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە کارمەندەکە گیانی لەدەستداوە.
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ راشیگەیاندووە، لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە و کارمەندەکەی دیکەشیان دەستگیرکراوە.