36
زووم..
سەرکردەیەکی حەماس دەڵێت، قسەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی نزیکیی ئاگربەستی غەزە و رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان “خەیاڵپڵاوی”ـە.
سامی ئەبو زوهری، سەرکردەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا گوتی، قسەکردن لەسەر نزیکبوونەوە لە رێککەوتنی ئاگربەست خەیاڵپڵاوییە و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەموو رێککەوتنێک.
بەگوتەی سەرکردەکەی حەماس، ئەوان لەبەردەم هیچ رێککەوتن یان دانوستانێکی راستەقینەدا نین، بەڵکو لەبەردەم دیکتاتۆرییەتی ئەمریکادان.
دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، لەئێستادا لە هەر کاتێکی دیکە نزیکترن بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەزە.