40
یانەی چێڵسی پلانی هەیە لەم گواستنەوەیەدا دەستبەرداری بین چیلوێلی بەرگریکاری یانەکە بێت.
ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی لە لێدوانێکدا پلانی یانەکەی بۆ فرۆشتنی چیلوێل پشتڕاستکردەوە و گوتی،پێی وایە باشترە چیلوێل چێڵسی جێبهێێت و رووبکاتە یانەیەکی دیکە تا بتوانێت خولەکی زیاتر یاری بکات.
مارێسکا گوتیشی،چیلوێل نەیتوانیوە لە پێکهاتەی چێڵسی جێگای خۆی بکاتەوە بۆیە رەنگە یانەکە جێبهێڵێت.
چیلوێڵ لە ساڵی ٢٠٢٠ بە گرێبەستێکی ٥٠ ملیۆن پاوەندی لە لیستەر ستییەوە روویکردە یانەی چێڵسی بەڵام بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی نەیتوانی ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە پیشانبدات.