زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەک، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە زوومی گوت، كۆی گشتی ئەو خوێندكارانەی كە لەبەشی زانستی بەشداری دەكەن ٥٦ هەزار و ١٣٨ خوێندكارە.
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرترین قوتابیش لە بەشی زانستی لە سنووری سلێمانی، لە وانەی بیركاریدا كەوتووە كە ژمارەیان ١٣ هەزار و ٧٣٠ خوێندكارە، دوای ئەویش وانەی ئینگلیزییە، كە هەشت هەزار و ٧٩٢ خوێندكار تێیدا كەوتووە.
پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، لە سنووری سلێمانی ١٥ هەزار و ٤٨٢ خوێندكار لەبەشی وێژەیی كەوتوون.
دەشڵێت، زۆرترین خوێندكاری وێژەیی لە سلێمانی وانەی ئینگلیزیدا كەوتووە كە ژمارەیان ٣هەزار و ٧٩٨ خوێندكارە، دوای ئەویش وانەی ئابوورییە كە دوو هەزار و ٦٥٥ خوێندكارە.