58
زووم..
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە کارگەیەکی فەرش لە دیلۆکی باکووری کوردستان کەوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو ئاگر لە کارگەیەکی فەرش لە ناوچەی پیشەسازی دوو لە دیلۆکی باکووری کوردستان کەوتەوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نادیارە و تائێستا تیمەکانی ئاگر کوژانەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن .
لەگەڵ ئاگادارکردنەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران، 200 تیمی ئاگرکوژێنەرەوە و 72 ئۆتومبێلی ئاگرکوژێنەرەوە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن.
هەروەها شارەوانی قەزاکان و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستانی پارێزگاکە پاڵپشتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە دەکەن بۆ کوژاندنەوە ئاگری کارگەکە.