115
زووم..
رۆژنامەی یەنیچاخ بڵاویکردەوە، لە تورکیا و باکووری کوردستان 17 ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی یەنیچاخ، لەمڕۆدا سەدا 41ـی هاووڵاتیانی تورکیا هەژارن و دەستیان بە خواردن ناگات. هەروەها سەدا 26ـی هاووڵاتیانی تورکیا قەرزدارن. یەک لەسەر پێنجی هاوڵاتیانی تورکیا هاوکاری لە دەوڵەت وەردەگرن.
بەگوێرەی هەواڵەکە سەدا 33ـی هاوڵاتیان قەرزداری بانقەکانن و لەو رێژەیەش سەدا 9 ناتوانن قەرزی بانقەکان بدەنەوە.
سەرژمێری تورکیا و باکووری کوردستان لە ساڵی 2023 گەیشتۆتە 85 ملیۆن و 372 هەزار و 377 کەس.