زووم..
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون، دوای ئەوەی سوید یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمار کرا.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەفریقا ئێستا لە حاڵەتی باری لەناکاوی تەندروستیدا، ئەوەش بەرزترین ئاستی هۆشدارییە، کە رێکخراوەکە ئاشکرای کردبێت.
هەرچی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش لە سوید، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوودا چەندین حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمار بکرێت.
ئاژانسی تەندروستی گشتی سوید ئاشکرایکرد، کەسێک لە ستۆکهۆڵم تووشی ڤایرۆسەکە بووە و پێویستی بە چاودێری تەندروستی هەیە.
ئاوڵەی مەیمون لە سەرەتای ساڵی 2022ـوە لە 16 وڵاتی ئەفریقا سەریهەڵداوە تائێستا زیاتر لە 38 هەزارو 465 هاووڵاتی توشی ڤایرۆسەکە بووە لەو ژمارەیەش هەزار و 456 کەس گیانیان لەدەستداوە.