زووم..
رۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە، رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان تورکیا و عێراق رەوایەتی دەداتە بوونی سەربازیی تورکیا لەسەر خاکی عێراق، رۆژنامەی یەنی شەفەقیش دەڵێت، هەماهەنگییەکانی ئەنقەرە و بەغداد لە دژی پارتی کرێکاران زیاتر دەبێت.
رۆژنامەی عەرەب لەسەر رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و تورکیا دەڵێت، رێککەوتنە ئەمنییەکە بە واژۆی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنقەرە کراوە، بوونی سەربازیی تورکیا لەسەر خاکی عێراق دەکاتە یاسایی و رێگەشی پێدەدات.
رۆژنامەکە دەشڵێت، دوایین هەنگاویش لەو چوارچێوەیەدا، رێککەوتنە لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگی هاوبەش لە بەغداد و ناوەندێکی دیکەی راهێنان و هاوکاریی لە بەعشیقە، بە ئامانجی بەگژاچوونەوەی تیرۆر.
ئەو رێککەوتنەش دوێنێ کراوە بۆ کردنەوەی دوو بنکەی هێزەکانی تورکیایە لە عێراق، بنکەیەکیان لە بەعشیقە دەبێت بۆ راهێنانی هێزەکانی عێراق و ژورێکی ئۆپراسیۆنیش لە بەغداد دەبێت بۆ ئاڕاستەکردنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە عێراق.
رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیش دەڵێت، هەماهەنگییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد لە دژی پەکەکە زیاتر دەبێت و هەنگاوی نوێ لە دژی پەکەکە دەگیرێتەبەر.