زووم:
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات شەپۆلی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوو بەردەوامبێت، کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ و سبەی لە تەواوی عێراق پلەکانی گەرما بەرزدەبن و پلەکانی گەرما لە بەغداد، کەربەلا، دیوانیە و واست دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی.
کەشناسیی عێراق دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و زیقار 51 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەنێوان 35 بۆ 45 پلە دەبێت، بەجۆرێک نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە کە 30 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک و گەرمیانە کە ٤٥ پلەی سیلیزییە.