زووم:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەمریکا دەڵێت، رووبەری ئیسرائیل بەرتەسکە و بیری لەوە کردووەتەوە چۆن بەرفراوان بکرێت.
کەناڵ ١٢ـی ئیسرائیلی دەڵێت، ترەمپ گوتویەتی، رووبەری ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان بەرتەسک و بچووک دەردەکەوێت و بیری لەوە کردووەتەوە چۆن دەتوانرێت رووبەکەی بەرفراوان بکرێت.
رۆژی پێنجشەممەش ترەمپ گوتی، مانگی رابردوو چاوی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەوتووە و پێیگوتووە، بە خێرایی هەوڵ بۆ بردنەوەی جەنگی غەزە بدات، چونکە دەبێت کۆتایی بە کوشتار بێت.
ترەمپ ئەو قسانەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا کرد، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هانی ناتانیاهۆی داوە بۆ پەسەندنەکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، ترەمپ رەتیکردەوە کاری وای کردبێت و گوتی، ناتانیاهۆ خۆی دەزانێت چی دەکات.