55
زووم.
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای دیوانیە کەسێک گیانی لەدەستدا و 60 کەسیش بریندار بوون، کە زیارەتکاری ئێرانی بوون و بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراقیان کردبوو.
کۆمەڵەی مانگی سوری ئێرانی، کە بۆ چاودێری گەشتیارانی ئێران هاتووەتە عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ هەینی پاسێک، کە زیارەتکارانی دەگواستەوە لەگەڵ تەنکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تووشی پێکدادان بووە.
کۆمەڵەکە ئاشکراشی کرد، بەهۆی رووداوەکە 60 هاووڵاتی ئێرانی برینداربوون، هاوکات شۆفێری پاسەکەش گیانی لەدەستداوە.
چەند رۆژێکە، زیارەتکارانى ئێرانى و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە روو لە شارى نەجەف و شارەکانى ترى عێراق دەکەن، ئەوەش بە مەبەستى بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حوسێن.