زووم:
رۆژنە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە لە فەرشى گوڵینە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوەو وێنەی دەگرن و چێژ لە بینینی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکەی دەبینن.
فەرشە گوڵینەکە بە درێژی 70 مەتر و پانی 34 مەتر دروستکراوە، لە دروستکردنیدا ٥٠٠ هەزار گوڵی سروشتی بەکارهاتووە.
دروستکردنی فەرشی گوڵین نەریتێکی بەلجیکییەکانە و مێژووەکەی بۆ پەنجا ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
هەموو دوو ساڵ جارێک لە گۆڕەپانی گەورەی برۆکسل فەرش و راخەری گوڵین نمایش دەکرێت.
وەک خۆیان باسى دەکەن، نەریتی دروستکردنی فەرشی گوڵین بۆ زیاتر لە پەنجا ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هەموو دوو ساڵ جارێک گۆڕەپانی گەورەی برۆکسل بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە.
ئەو گوڵانەی بۆ دروستکردنی فەرشەکە بەکارهاتوون سروشتین و سەرجەمیان بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەن، شەوێک پێش دروستکردنی فەرشەکە لێکراونەتەوە و بە تازەیی بەکارهاتوون.
سەلیقەی دیزاینەرەکە و رەنگاورەنگی گوڵەکان فەرشێکی گوڵینی رازاوەیان دروستکردووە.
گوڵەکان هەموویان لە بەلجیکا بەرهەمهاتوون، شەوی رابردوو لێکراونەتەوە و بەیانی زوو هێنراونەتە گۆڕەپانەکە، هەموو گوڵەکان تازەن، بەشە تۆخەکەی فەرشەکەش لە تەختە دروستکراوە و بۆ رەنگکردن گونجاوە.
نەریتی دروستکردنی فەرشی گوڵین بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٧١ لە بەلجیکا دەستیپێکردووە، لەو کاتەوە هەموو دوو ساڵ جارێک لە برۆکسلی پایتەختی وڵاتەکە ئەنجامدەدرێت و سەرنجی هاووڵاتیان و گەشتیاران رادەکێشێت.