59
زووم
بەرنامەی ئەمجارەی (بەکاتی عەقڵ)؛ تایبەتە بە رەوشی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان، لە سایەی کەرتێکدا، کە دابەش بووە بۆ حکومیی و ناحکومیی.
لە سایەی دۆخێکدا، کە کەرتە حکومییەکەی پەروەردە و فێرکردن هەتا دێت دەپووکێتەوە و پاشەکشە دەکات و بچووک دەبێتەوە، لە بەرامبەردا کەرتی ناحکوومیی بەردەوام لە فراوانبوون و گەورەبوون و گرانتربوونیشدایە، ئەمەش سەری کێشاوە بۆ جیاوازییەکی کۆمەڵایەتیی زەق و مەترسییدار.
هەر لە بەرنامەکەدا گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی پرۆگرامەکانی خوێندن، کاریگەریی دابەشکاریی حیزبیی و دەستبەرداگرتنی کەرتەکە لەلایەن حیزبەکان و چەند بابەت و پرسێکی دیکە.