زووم..
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، دوێنێ لە چوارچێوەی دانوستانەکانی دەوحە تایبەت بە ئاگربەستی غەزە، هەندێک بەرەوپێشچوون بەدیکراوە.
هەندێک بەرەوپێشچوون بەدیکراوە
بەرپرسە ئەمریکییەکان بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسیان راگەیاند، دوێنێ لە رۆژی یەکەمی گەڕی کۆتایی دانوستانەکان تایبەت بە ئاگربەستی غەزە و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان هەندێک بەرەوپێشچوون روویداوە و نێوەندگیرانی قەتەڕ و میسڕ و ئەمریکا و دانوستانکارانی ئیسرائیل بڕیاریانداوە بۆ رۆژێکی دیکەش درێژە بە دانوستانەکان بدەن.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەمە دەرفەتی کۆتاییە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەتایبەت کە لە ئێستادا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کوژرانی بەرپرسانی حەماس و حزبوڵا نائارامە و ئێران و حزبوڵا بەردەوام هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئیسرائیل دەکەن.
دوێنێ یەکەم رۆژی گەڕی نوێی دانوستانەکانی غەزە لە دەوحە بەبێ ئامادەبوونی حەماس بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆ دووەم رۆژی دانوستانەکە بەڕێوەبچێت و چاوەکان لەسەر ئەوەن بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئاگربەستەوە بدرێت.