74
زووم…
مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، دەوڵەتی فەڵەستین بەبێ غەزە بوونی نابێت و “ئیسرائیل ناتوانێت خاکەکەمان داگیربکات”، دەشڵێت، لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی فەڵەستین بڕیاریان داوە بچنە غەزە.
محمود عەباس لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە پەرلەمانی تورکیا گوتیشی، ئیسرائیل جەنگی کۆمەڵکوژی لە غەزە ئەنجام دەدات و دەیەوێت دانیشتوانی غەزە زێدی خۆیان جێبهێڵن.
باسی لەوەش کرد، غەزە تەنها بەشێک دەبێت لە فەڵەستین، بڕیاریان داوە لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی حکومەتی فەڵەستین بچن بۆ غەزە.
محمود عەباس ستایشی تورکیای کرد و گوتی، بۆ پرسی فەڵەستین تورکیا رۆڵێکی مێژوویی هەیە و هەڵوێستەکانی تورکیا بۆ پرسەکانی فەڵەستین لەبیرناکەن.