44
زووم…
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد پارەی مووچەی مانگی حەوت نانێرێت.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بە زوومی گوت: وردبینیی لیستی مووچەی مانگی حەوت تەواو نەبووە، بەوهۆیەوە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێردرا.
هەر بەگوتەی سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، جگە لە وردبینیی لیستی مووچە، بەغداد تێبینیی لەسەر داهاتی ناوخۆش هەیە.
نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە لەکاتێکدایە، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، پەرلەمانتارانی کورد رایانگەیاند، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی رۆژی پێنجشەمە مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن.