زووم…
پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، ٤١ مانگە هیچ زانیارییەکەیان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پارتەکە نییە و ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتیی نازانن.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداری راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا گەلێک ئازار چەشتن و خوێنڕشتن هەبوون، بەڵام بەفیڕۆ نەچوون و دەستکەوتی مەزن بۆ ئازادی کوردستان بەدەستهێندراوە.
دەشڵێت، دەوڵەتی تورکیا بۆ تێکشکاندنی هەڵمەتی 15ـی ئاب هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا، هێرشی ئۆپەراسیۆنی بە هەموو جۆرە ناوێکەوە ئەنجامدا و بەو هاوکارییانەی وەریگرتووە ماوەی چل ساڵە نەیتوانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکبشکێنێت و لاوازیان بکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا هەرێمی برادۆست و رێکانی و زاپ و مەتینا و حەفتانین فرۆشراون بە دەوڵەتی تورکیا.
پارتی کرێکاران دەشڵیت، ئەزموونی جەنگی 30 ساڵ ئازادیان هەیە و هێزیان پلە بە پلە زیاد دەکات.