70
زووم..
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پێی گوتوون کۆتایی هەفتە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە زوومی گوت، لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی و چەند وەزیرێکی دیکەی عێراق، تەیف سامی پێی راگەیاندوون، کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن.
گوتیشی، وەزیری دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە کێشەی پارەی نەختینە لەئارادا نییە.
پێشتر چەند پەرلەمانتارێک باسیان لە کردبوو، کە عێراق کێشەی پارەی نەختینەیی هەیە، هەربۆیە بۆ مانگی حەوت تائێستا بەغداد پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەناردووە.