زووم…
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، رێککەوتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، لە پێناو مشتێک دۆلاری پیسدا بووە.
هۆشیار زێباری لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و گوتی، ئەوەی لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک روویدا، لە بەشداری ئەندامانی عەرەب و مەسیحی، بۆ مشتێک دۆلاری پیس بووە.
گوتیشی، کەرکوک عێراقێکی بچووککراوەیە و دەبێت بە رێککەوتن و هاوبەشی و بەشداری پێکهاتەکان بەڕێوەببردرێت.
بە گوتەی هۆشیار زێباری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە هۆتێل رەشید پلانی بۆ دانراوە و نایاساییە.
هەروەها پێیوایە ئەم پرسە سەرکەوتوو نابێت چونکە کەرکوک عێراقێکی بچووک کراوەیەوە و حکومڕانی تێدا ناکرێت و بەردەوام نابێت بەبێ رێککەوتن و یەکسانی و بەشداری پێکهاتە سەرەکییەکان بە تایبەت تورکمان.