43
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی پارەی نەختینە و پرسی دۆلار و جێبەجێکردنی خشتەکانی بودجەی 2024 و پرسی بودجەی 2025 گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
هاوکات، چاوەڕێ دەکرێت عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و هەندێک لە راوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن.
پێشتر چەند جارێک لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی تەیف سامی کردووە بۆ لیژنەکەیان، بەڵام هەر جارێک بە پاساوی جیاواز سەردانەکەی ئەنجامنەداوە.