زووم..
مەسعود حەیدەر بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق روونکردنەوەیەکى لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کە ھیچ گرفتێکی نییە و دەنێردرێت.
مەسعود حەیدەر لە روونکردنەوەکەدا سەرەڕاى جەختکردنەوە، لە ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، ئاشکراشیکردووە، لە ئێستادا دیوانی چاودێری پێداچوونەوە دەکات بە خەرجیی شەش مانگەی دەوڵەت، بۆیە ناردنەکەى دواکەوتووە.
بریکارەکەى وەزارەتى دارایی عێراق باسى لەوەش کردووە، هەرکاتێک پێداچوونەوەکە تەواوبوو مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجدەکرێت.
هەروەها داواى کردووە، وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات و جەختى لەوەش کردووەتەوە، بۆ مانگەکانى داهاتووش ناردنى مووچە کێشەى بۆ دروست نابێت.