زووم..
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی کرد، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن، پەلە بکات لە گەیشتنی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئۆستن فەرمانی کردووە ئەو کەشتییە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی هێرشی بەرفراوانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی دژی ئیسرائیل، بەخێرایی خۆی بگەیەنێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پات رایدەر، لۆید ئۆستن لەگەڵ یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و فەرمانی کردووە ژێردەریایی مووشەکیی یو ئێس ئێس جۆرجیا بنێرێتە هەمان ناوچە.
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای سەربازیی حزبوڵا لە لوبنان، گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کردووە.