30
زووم:
محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەی و رایگەیاند، لە کارەکانی رازی نەبووە و هەست بە شەرمەزاری دەکات.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی گوتویەتی، نەمتوانیوە لە کابینەی نوێدا بەڵێنەکەم لەسەر نوێنەرایەتی ژنان و گەنجان و کەمایەتییەکان جێبەجێبکەم، بۆیە هەست بە شەرمەزاری دەکەم.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا هەندێک پۆستی بەتاڵ ماون و دەڵێت: هیوادارم بەو پۆستانە ئەو کەموکورتییانە چارەسەر بکرێن.
لە کۆتاییشدا زەریفی دەڵێت، سەرباری ئەمەش کێشەی دیکەش هەبووە، کە وای لێکردم بگەڕێمەوە بۆ زانکۆ، بۆیە لە بەردەم گەلی ئێراندا داوای لێبوردن دەکەم.