زووم.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکیدا رایگەیاند، بابەتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق قەیرانێکە پێویستە تیشکی بخرێتە سەر، چونکە لە ئەنجامی تێڕوانینە جیاوازەکان قەیرانەکە پەرەدەسێنێت.
نوری مالیکی دەشڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی مکوڕە لەسەر تەواوکردنی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆ ئەمەش چەندین دەستپیشخەری هەیە بۆ ئەوەی قەیرانەکە کۆتایی پێبێت.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان مالیکی ئاماژەی بەوەش کردووە، سەقامگیری دەسەڵاتی یاسادانان و کارکردنی بەگوێرەی بەشداری هەمووان، پاڵپشتییەکی بەهێز دەبێت بۆ دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و دادوەری.
لە کۆتایشدا نوری مالیکی رایگەیاند، پێشتر رێککەوتین، کە لایەنە سیاسییەکان کاندیدێک لە لایەنێکی سونە پێشکەش بکەن، لە بەرامبەریشدا ئەو لایەنە دەستبەرداری یەکێک لە وەزارەتەکان بێت بۆ لایەنەکەی دیکە.