34
زووم..
لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەمڕۆ خانەنشینان لە شارەکانی سنە و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند شارێکی ئێران خۆپیشاندانیان کرد.
کەناڵی یەکێتیی خانەنشینانی ئێرانی لە تێلیگرام دیمەنی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خانەنشینان وەک ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی و کەمیی مووچەکانیان و هەڵاوسان و گرانی، لە شەقامەکان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە شارەکانی ئیسفەهان و شیراز و تاران بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران دەڵێن، تا گەیشتن بە خواست و مافەکانیان، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی.
خانەنشینانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیاریان داوە هەفتانە خۆپیشاندان بکەن و چەند مانگێکە خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە.