49
زووم..
رۆژنامەی ئایدنڵکی تورکی دەڵێت، پارتەکەی بافڵ تاڵەبانی، لە کەرکوک بەبێ گەڕانەوە بۆ تورکمانەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان، پارێزگاری کەرکوکی هەڵبژاردووە.
رۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، دیپلۆماتکارە تورکەکان لە ناوچەکەدا رایانگەیاندووە، هەڵبژاردنی لەناکاوی پارێزگار، بنەمای یاسایی نییە و نابێتە هۆی ئاشتەوایی بۆ ناوچەکە.
لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە، هەڵبژاردنى پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبێ بەشداریی تەواوی نوێنەرانی تورکمان، عەرەب و پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تەنها پەکەکەی دڵخۆش کردووە و یەکەم لێدوانیش هەر ئەوان بوون دایان و خۆشحاڵییان بۆ هەڵبژاردنى پارێزگاری کەرکوک دەربڕی.