122
زووم..
هونەرمەند ماهیر ئەمین یەکێک لە گۆرانیبێژە دیارەکانی هەولیرە و چەندین ساڵە گۆرانی دەڵێت و خاوەن شێوازێکی تایبەتی خۆیەتی.
ئەم هونەرمەندە نوێترین گۆرانی بە ناوی “بۆ رۆشتی” لەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە رێگەی زوومەوە بڵاو دەکاتەوە.
تێکستی ئەم گۆرانییە لەلایەن ماهیر ئەمین و میکایل بایەزیدییەوە نووسراوە، شاعیری دیار تەڵعەت تاهیر بەدەنگ و خوێندنەوەی شیعر لە گۆرانییەکەدا بەشدارە و لە هەمان کاتدا چیرۆک و سیناریۆی ڤیدیۆ کلیپەکەشی نووسیوە.
ئاوازی گۆرانییەکەش ماهیر ئەمین و هێمن رەشوانی دایان ناوە.
هەروەها رامیار سەڵاح کاری وێنەگرتنی کردووە و دەرهێنەری گەنج ئاودێر عومەر کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە ئەنجامداوە.