54
زووم…
بڕیارە ئەمڕۆ ئەندرەپاسی فاروق لە نزیک شاری پزیشکی فاروق لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی بکرێتەوە.
شێرکۆ ئەحمەد ئەندازیاری پڕۆژەکە بە زوومی گوت، “پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە سێ قۆناغ تەواوکراوە، لە چواری تشرینی دووەمی 2022 دەست بە کارکردن لە پرۆژەکە کراوە، بەڵام لە دوو مانگی سەرەتادا بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە نەتوانرا بە شێوەیەکی خێرا کاری تێدابکرێت.”
گوتیشی: پڕۆژەکە 97%ـی تەواوبووە چەند وردەکارییەکانی لاوەکی ماون ئەوانیش دوای کردنەوەی پڕۆژەکە تەواو دەکرێن.
شێرکۆ ئەحمەد دەشلێت: تێچووی پڕۆژەکە سەرەتا حەوت ملیار و 300 ملیۆن دینار بووە، بەڵام دواتر زیادی کردووە بۆ هەشت ملیار و 600 ملیۆن دینار.