زووم..
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بەڵێنی تۆڵەی ئیسماعیل هەنیەی دووپاتکردەوە و دەڵێت، هەنیە لە ماڵی ئێمەدا خوێنی رژاوە و تۆڵەی دەکەینەوە.
قائانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەحیا سینوار کردووە بە بۆنەی دیاریکردنی وەک سەرۆکی حەماس و بۆی نووسیوە، تۆ وەک سەرکردەیەکی جیهادی بە رابردوویەکی پڕ لە شانازییەوە بوویتە بە بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسیی حەماس.
قائانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە قسەکەی خامنەیی کردووەتەوە بەوەی ئێران تۆڵەی خوێنی ئیسماعیل هەنیە بە ئەرکی خۆی دەزانێت و گوتی، گومانی تێدا نییە، کە خوێنی ئەو شەهیدە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سزادانی توندی ئیسرائیل دەبێت لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە.
فەرماندەی فەیلەقی قودس ئاماژەی بەوەشکردووە، جیهادی حەماس سزای ئیسرائیل لە پێشوو کاریگەرتر دەکات و دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئیسرائیل.