زووم..
لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە هەوڵدەدرێت گەشتیاران بۆ حەسەن کێف شارۆچکە دێرینەکەی باکووری کوردستان رابکێشرێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا.
لە ئێستادا پڕۆژەی دروستکردنی پارکێک لە تەواوبزوندایە، ئەم پارکە شوێنەواری شارەکەیە و بۆ راکێشانی گەشتیاریی ناوخۆیی و بیانییە.
ئارکیۆپارک و دۆڵی شەهاپ ناوی پڕۆژەکەیە، بەگوتەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە گەشتیارییەکە، پڕۆژەکە نزیکبووەتەوە لە قۆناغی تەواو بوون.
لە چوارچێوەی ئەو کارانەی، کە لەلایەن کۆمپانیای دی سی ئایەوە ئەنجامدراوە، پلاندانانی ژینگەیی، کاری دیزاینکردنی زەوی، رووناککردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان لە ئارکیۆپارک ئەنجامدرا لە حەسەنکێف، کە بەندەرێکی دروستکراوی گەشتیارییە و بازاڕ و مزگەوت و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران لە خۆدەگرێت.
پڕۆژەی دۆڵی شاهاپ رووبەرەکەی نزیکەی 50 هێکتارە، لە شوێنی مێژوویی یەکێک لە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونەکانی جیهان دروستدەکرێت.
لەو پڕۆژەیە شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران، دەڕوانێت بەسەر جوانی دۆڵەکەدا.
سیهان ئاکسۆی بەڕێوەبەری پڕۆژەی دی ئێس ئای بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاندووە: پڕۆژەکە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی مێژووییە دەوڵەمەندییەکەی شارۆچکەی حەسەن کێفە.
ئاکسۆی ئاماژەی بەوەشکردووە هەرچەندە ئەو ناوچانەی کاریان تێدا کردووە نەکراونەتەوە، بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە، ئەمەش رۆژانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.