60
زووم.
نوێترین راپرسی لە تورکیا ئاشکرایکردووە، دەنگەکانی جەهەپە بە رێژەی سەدا سێ لە پێش دەنگەکانی ئاک پاتییەوەیە.
بەگوێرە راپرسییەکی ناوەندی ئێس ئیی ئاڕ، جەهەپە سەدا 30ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا ئاک پارتی سەدا 28ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بۆتە پارتی دووەم.
راپرسییەکە لە پێگەی ئامیداخەبەر بڵاوکراوەتەوە، دەم پارتی دەنگەکانی نزیکبووەتەوە بە رێژەی سەدا 10ـی دەنگەکانی هەموو تورکیا.
راپرسییەکە لە رۆژانی دوو بۆ حەوتی ئەم مانگە ئەنجامدراوە لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بۆچونی دوو هەزار و 30 کەس وەرگیراوە.