زووم..
سەرۆکوزیرانی بەریتانیا لەسەر ئەو گرژییانەی چەند رۆژێکە چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە دەڵێت: ئەو رووداوانە و دژایەتیکردنی جووەکان، جێگەی نیگەرانیین.
کییەر ستامەر لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی، جووەکان و هەموو ئەوانەی لە کۆمەڵگە ئایینییەکانی دیکەوە هاتوونەتە بەریتانیا، شایەنی ئەوەن هەست بە پارێزراوی و سەلامەتی بکەن لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی بەریتانیا.
دەشنووسێت، سوپاسی دامەزراوەی سی ئێس تی دەکەم بۆ هەوڵەکانیان، چونکە ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنەبڕکردنی ناکۆکییە ئاینییەکان.
سیس ئیس تی، کە دامەزراوەیەکی ئاسایشی جووەکانی بەریتانیایە و کار لەسەر ئەو پرسانە دەکات پەیوەندیی بە دژایەتیکردنی جووەکانەوە هەیە، لە راپۆرتیکدا باسی لە مەترسیی سەر جووەکان کردووە لەو ئاژاوە و پێکداهەڵپژانەی چەند رۆژێکە بەریتانیای گرتووەتەوە و بە پاڵنەری راستڕەوە توندڕەوەکانی بەریتانیا دژایەتی ئاینی ئیسلام و جووەکان پێکەوە دەکەن.