205
زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ کاتژمێر 10 لە هەولێر تیروپشکێکی تایبەت بۆ ژمارەی لیستی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان دەکرێت.
کۆمسیۆن دەشڵێت، تیروپشکی تایبەتی ژمارەی هاوپەیمانی و پارت و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تیروپشکەکە سبەی کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش ئەم تیروپشکە ئەنجامدرا، بەڵام پارتی و کۆتاکان بەشداریان تێدا نەکرد، ئەمجارە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکان بە پارتی و پێکهاتەکانی دیکەوە بەشداری لە تیروپشکەکەدا بکەن.