79
زووم..
قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگال، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە و دەستکاری دەنگەکەم کراوە.
دوای فەرمانی دەستگیرکردنەکەی لەلایەن دادگای نەینەواوە، قاسم شەشۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی بە هیچ شێوەیەک سوکایەتیم نەکردووە بە پیرۆزییەکانی هیچ ئاینێک و هەڵە تێگەیشتن روویداوە.
دەشڵێت من گوتوومە دەوڵەتی ئیسلامی هاتوون و بە ناوی ئیسلامەوە ئێزدییەکانیان کوشتووە و شنگالیان داگیرکردووە.
دوێنێ دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای نەینەوا، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پەیامبەری ئیسلام و هاندان بۆ جەنگی نێوان ئایینەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شنگال دەرکرد.