زووم..
راپۆرتێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات چەند هاککەرێک، ئێران پشتگیرییان لێدەکات، لە مانگی حوزەیراندا هەوڵیانداوە هێرشی ئەلیکترۆنی بکەنە سەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.
راپۆرتەکە دەڵێت، ئامانجی هاککەرەکان چەواشەکردنێکی دوژمنکارانە بووە لەناو ئەو هەڵمەتی هەڵبژاردنانەدا ئەنجامیبدەن، ئەم کارەی هاکەرە ئێرانییەکان هەوڵیانداوە وەک رووسییەکان بچنە ناو دەزگاکانی ئەنجامدانی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکاوە، بۆ ئەوەی کاری چەواشەیی تیادا ئەنجام بدەن.
هەواڵەکەی مایکرۆسۆفت دەڵێت: چەند هاکەرێکی ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە سوپای پاسداران بە ناوی ئاژانسی (مینت ساندستۆرم)-ەوە چەند ئیمەیلێکیان بۆ بەرپرسێکی گەورەی کارباری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ناردوە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بچنە ناو کۆمپیوتەرەکەیەوە، بەڵام مایکرۆسۆسفت دەڵێت: لەوە دڵنیانییە ئەو کارە بەهۆی نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە ئەنجام درابێت.
ئێستا ئێرانیش وەک وڵاتێکی تر ناوی دێت، کە وەک رووسیا و چین هەوڵدەدات لەڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنی و هاک کردنەوە کاریگەریی خۆی بخاتە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.