49
زووم..
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خۆڵبارین زیاددەکات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سبەی شەممە پلەی گەرما بەرزدەبێت و لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، سبەی لە بەغدادی پایتەخت، دیالە، سەڵاحەدین، واست، دیوانیە، نەینەوا و کەرکوک پلەی گەرما ٤٦ پلەی سیلیزی دەبێت، لە کەربەلا و موسەنا و نەجەف پلەی گەرما دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی و لە زیقاڕ و بەسڕە ٤٨ پلەی سیلیزیە، لە میسانیش پلەکانی گەرما دەگەنە ٤٩ پلەی سیلیزی.
گوتیشی، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی شەممە دەبن.