63
زووم..
دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دهرمان لە هەولێر رایگەیاند، بە هۆکاری پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و سێ کۆگای دەرمان لە هەولێر داخران.
دامهزراوهی كۆنتڕۆڵی جۆریی دهرمان لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، ئەو شوێنانە داخراون.
ئاماژە بەوەشدەکات، کۆمپانیاکانی دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە دەکەن و پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، چونکە کارێکی نایاساییە، بە پێچەوانەوە بە توندی سزادەدرێن.