زووم.
ماڵپەڕی شەفافییەت، کە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەکات، داهاتی یەك هەفتەی لە نێوان رۆژەکانی سێ تا نۆی ئەم مانگەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕی داهاتی ئەو هەفتەیە 12 ملیار و 658 ملیۆن و 376 هەزار دینار بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، 58%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیی بووە و 12%یشی بەشێوەی چەکی بانک بووە و 3%یش بەشێوەی مقاسە بووە.
لە 15ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2022ـەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای تێپەڕبوونی 30 ساڵ پڕۆژەی شەفافییەتی لە داهات و خەرجی راگەیاند و سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەماڵپەڕی شەفافییەتەوە بڵاودەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، لە بەرنامەى مێزى سەرنووسەر، گوتى: کەس نازانێت داهاتى سلێمانى چەندە، نە من و نە سەرۆکى حکومەت و نە جێگرەکەشى نازانن، تەنها خوا دەزانێت داهاتى سلێمانى چەندە.