98
زووم..
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس دەستگیرکردووە.
بەڕەێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا دەشڵێت، ئەمشەو تۆمەتبارێکیان لەنێو نەخۆشخانەی گشتیی دهۆک دەستگیرکردووە، کە فەرمانی لە سێدارەدانی هەبووە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس.
لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسی دهۆکدا هاتووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر لە قەزای زاخۆ دوو کەسی کوشتووە و بە غیابی فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و ماوەیەکی زۆرە خۆی شاردووتەوە و چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی دیکەی هەبووە.