زووم..
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی حکومەت و وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دەیانەوێت شکستی پەیوەندییەکانی سوریا بەسەر مندا بهێنن.
راشیگەیاند، لایەنی دەسەڵات ئەوە لەبیردەکات، لە تەواوی ئەو سەردەمەدا ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار و وەک سەرۆکی حکومەت بەرپرسی یەکەمە لە سیاسەتی تورکیا لەگەڵ سوریا، ئەوە کارێکی رەوا نییە من بە خەتابار لەسەر پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و شام تۆمەتبار دەکەن.
ئەحمەد داودئۆغڵو، لە ئێستادا سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندەیە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی خەبەر تورک، سەبارەت بەو رەخنانەی لێدەگیرێت بەهۆی ئەوەی پێشتر وەک سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و سوریا بچڕاوە قسەى کرد و گوتیشى: بچڕانی پەیوەندییەکان لە دەستی مندا نەبووە، بە بڕیاری ئەردۆغان، ئەوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی شام نەما.