زووم…
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نەمانی پارەی نەختینە لە بانكەكان تەنیا دەنگۆیە و ڕاست نییە.
خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زوومی گوت: دەنگۆی گرفتی کەمیی پارەی نەختینە و نەبوونی پارەی کاش راست نییە، چونکە بانكی فیدڕاڵیی عێراق ڕۆژانە 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت كە دەكاتە 264 ملیار دینار، سەرەڕای ئەو داهاتەی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكان و باجەوە دەستی حكومەتی عێراق دەكەوێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان گوتیشی: بڵاوكردنەوەی دەنگۆی نەمانی پارەی کاش سیاسیی نییە و پەیوەندی بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشەوە نییە، بەڵکو هۆكاری دەنگۆی نەمانی پارەی نەختینە بۆ پاراستنی یەدەگی یەختینەیە.
ئەم مانگە، دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دواكەوت و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێن، “پارەی کاش لە بانكەكان نەماوە”، چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێکیش ئەوەیان ئاشکرا کرد، هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گرفتی پارەی کاشە لە بانكەكان.