زووم…
دادگای لێکۆلێنەوەی پارێزگای نەینەوا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ قاسم شەشۆ دەرکرد کە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلامی خراوەتە پاڵ.
دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا، راگەیەندراوێکی بە واژۆی دادوەر، یاسین محەمەد بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، هەموو هێزە ئەمنییەکان دەستکراوەن لە دەستگیرکردنی قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دادگاکەی نەینەوا، قاسم شەشۆ تۆمەتبارە بە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام و هاندانی دروستکردنی گرژی و ناکۆکی لەنێوان ئاینەکان، بۆیە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-08-2024 لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆوە، شێخ عەلی ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدیان داوای لێبوردنی لە موسڵمانان کرد و گوتی: ئێمە ئاینی ئیسلاممان خۆشدەوێت و داوای لێبوردن لە موسڵمانان دەکەین.