زووم..
هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی کورد بەکر رەشید لە رێگەی زوومەوە سوپاس و خۆشەویستی خۆی بۆ هەواداران و هاوڕێیانی دەنێرێت.
بۆ ئاگاداربوون لەرەوشی تەندروستی بەکر رەشید، زوومی ئەڵمانیا لەدیدارێکی تایبەتدا، پرسیاری لەبارەی قۆناغەکانی چارەسەرەوە لێکرد و لە وەڵامیشدا، بەکر رەشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەگەرچی قۆناغی مەترسی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکەکەیدایە و رۆژانە چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
هاوکات سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانەی کرد، لەناو وڵاتەوە یان لە ئەوروپا، بە نامە و تەلەفۆن، لە هەواڵی تەندروستییان پرسیوە و ئومێدی تەندروستییەکی باشتریان بۆ خواستووە
بەکر رەشید (شوانەی درامای ژاڵە) و (شێرکۆی محامی درامای گەردەلوول) دەرهێنەری چەندین زنجیرە دراما و شانۆ، بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە .