زووم…
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق بوونی ناسەقامگیری ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا و ناوچە سنووریەکان لەگەڵ سوریا رەتدەکاتەوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لە کاتێکدا هێزەکانیان بەردەوامن لە روبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و شانە چەکدارەکانیان، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵیان لە بارەی بوونی پشێوی ئەمنی و دۆخێکی ناسەقامگیر لە نەینەوا و سنووری رۆژئاوا لەگەڵ سوریا بڵاوکردووەتەوە، سەرجەمی زانیارییەکان نادروستن و دوورن لە راستییەوە.
دەشڵێت، لە سنووری نەینەوا سەرجەم هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی لەو پەڕی چالاکیدان و دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵیاندایە.
هەروەها هێزەکانیان بە سەرجەم پێداویستییەکانیانەوە لە سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئامادەباشیدان و هیچ ناسەقامگیرییەکی ئەمنی بوونی نییە.